به‌پێی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ كۆتا رۆژی دابه‌شكردنی كارتی ده‌نگدان بوو، وته‌بێژی كۆمسیۆنیش رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ركه‌سێك كارته‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه سه‌ردانی بنكه‌ی سه‌ره‌كی كۆمسیۆن بكه‌ن له شاره‌كانیان.
جومانه ئه‌لغه‌لایی، وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: دابه‌شكردنی كارتی ده‌نگدان له‌شاری كه‌ركووك راگیراوه و رێژه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارته‌كانی ده‌نگدان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه گه‌یشتوه‌ته (75%)
ده‌شڵێت: ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له‌شاری كه‌ركووك كارته‌كانی ده‌نگدانیان وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه ده‌توانن سه‌ردانی بنكه‌ی سه‌ره‌كی كۆمسیۆن بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارته‌كانیان.