وادەی دابەش کردنی مووچەی مانگی نۆ ئاشکرادەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وادەی دابەش کردنی مووچەی مانگی نۆ ئاشکرادەکرێت

وادەی دابەش کردنی مووچەی مانگی نۆ ئاشکرادەکرێت

تشرینی یه‌كه‌م 13, 2024 10:19
وادەی دابەش کردنی مووچەی مانگی نۆ ئاشکرادەکرێت
0

لایک

میدیایەكی عێراقی بڵاویكردەوە، بەغدا ئەمڕۆ بڕێك پارەی دیكە دەخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و ڕۆژی سێشەممە دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكان و تا ڕۆژی پێنجەشەممە مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، “دوای گەیشتی پارەكە، وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچە ڕادەگەیەنێت و بە ئەگەرێكی زۆرەوە ڕۆژی سێشەممە دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات و تا ڕۆژی پێنجشەممە مووچەی سەرجەم مووچە خۆرانی هەرێم دابەش دەكرێت”.

بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەكی ئاگادار بڵاوکرایەوە، “کەمیی لە بڕی ئەو پارەیەدا هەیە کە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەرخانکراوە و بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە حكومەتی ناوەند بڕێك پارەی دیكە بخاتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم”.

ئەوە لە كاتێكدایە هەفتەی ڕابردوو مووچەی مانگی ٨ی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم دابەشكرا و بۆ مووچەی مانگی ٩ وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، “لە مانگی ٧ەوە کێشە بۆ مووچە دروست بوو و زیاتر لە ٦٠٠ ملیار دیناریان لێ بڕین، چاوەڕوانین وەزارەتی دارایی عیراق لێبڕینی مانگەکانی پێشوو بنێرێت بۆئەوەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ بکرێت”.

En az 10 karakter gerekli