نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆزی لە سوید کرد
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆزی لە سوید کرد

نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆزی لە سوید کرد

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەن کە لەلایەن پەنابەرێکی عێراقەوە لە سوێد ئەنجامدراوە.

حوزه‌یران 30, 2023 17:56
نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆزی لە سوید کرد
0

لایک

میگێڵ مۆڕاتینۆس، نوێنەری باڵای ھاوپەیمانییەتی شارستانییەتی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیەندراوێکی لەبارەی سوتاندنی‌ قورئانی‌ پیرۆز لەلایەن پەنابەرێکی عێراقی لە سوید بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە “بەتوندی سووتاندنی قورئانی پیرۆز کە لەلایەن پەنابەرێکی عێراقەوە لە سوید ئەنجامدراوە، سەرکۆنە دەکەین”.

راشیگەیاندووە “لەکاتێکدا ئێمە جەخت لە گرنگی مافی ئازادی رادەربڕین دەکەینەوە، لەھەمانکاتدا، بێڕێزی بە کتێبە پیرۆزەکان و ئەو شوێنانەی کە خوداپەرستییان تێدا دەکرێت و سیمبولە ئاینییەکان، جێگەی قبووڵکرن نییە و دەبێتە مایەی سەرھەڵدانی تووندئاژۆیی”.

میگێڵ مۆڕاتینۆس ئاماژەی بەوەیشداوە “دووپاتی دەکەینەوە کە رێزگرتنی ھاوبەش لە یەکتر، بنەمایەکە بۆ بنیاتنان و بەرەوپێشبرنی کۆمەڵگە ئاشتییخوازەکان”.

رۆژی 28ـی ئەم مانگە لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا، کەسێکی بە رەچەڵەک عێراقی بە ناوی سەلوان مۆمیکا، لە بەردەم مزگەوتی ستۆکھۆڵم پایتەختی سوید، لە ژێر پاسەوانی پۆلیسدا قورئانی پیرۆزی سووتاند کە ئەو کارەیش کاردانەوەی توندی لێ کەوتەوە و لەسەر ئاستی عێراق و جیھان، بەتوندی سەرکۆنە کرا.

En az 10 karakter gerekli