دژەتیرۆر: هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هەریر
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • دژەتیرۆر: هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هەریر

دژەتیرۆر: هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هەریر

كانونی دووه‌م 8, 2024 15:59
دژەتیرۆر: هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هەریر
0

لایک

دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 5ی کانوونی دووەمی 2024، کاتژمێر 16:29، لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هەریر لە پارێزگای هەولێر.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ هەینی، کاتژمێر 16:29، لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هەریر لە پارێزگای هەولێر، کە پێشتر وەک بنکەیەکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەکار دەهات.

پێشتریش گرووپە چەکدارەکانی سەر بە “المقاومة الاسلامیة فی العراق” رایانگەیاند، لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبرێژکراوەوە هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی هێزی هاوپەیمانان لە هەریر.

En az 10 karakter gerekli