وەزیری ئەوقافی هەرێم: نزیكه‌ی 15 هه‌زار كه‌س له ده‌ره‌وه‌ی رێكاره‌كانی ئه‌وقاف چوونه‌ته حه‌ج
پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقافی هه‌رێمی هه‌رێمی كوردستان-عێراق نزیكه‌ی 15 هه‌زار كه‌س له ده‌ره‌وه‌ی رێكاره‌كانی وه‌زاره‌ت چونه‌ته حه‌ج و 30 هاوڵاتی هه‌رێم له مه‌ككه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
پشتیوان سادق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ئه‌مساڵ له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه چوار هه‌زار و 685 كه‌س پڕۆسه‌ی حه‌جیان ئه‌نجامداوه كه پشكی هه‌رێمی كوردستان بووه له عێراقدا، به‌شێكی زۆریان له رێگه‌ی فڕۆكه‌وه گه‌شتیان كردووه و به‌شێكی كه‌میان له رێگه‌ی ئۆتۆمبێله‌وه گه‌شته‌كه‌یان كردووه و له رێگه‌ی 42 كه‌سه‌وه سه‌رپه‌رشتی پڕۆسه‌كه كراوه و كاره‌كانیان له سعودیه بۆ كراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، خه‌ڵكانی دیكه‌ش له رێگه‌ی جۆراوجۆره‌وه گه‌شتی حه‌جیان كردووه كه به‌شێكیان له رێگه‌ی ڤیزای گه‌شتیارییه‌وه گه‌شتیان كردووه و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی نه‌بووه، به‌شێكی دیكه‌شیان له رێگه‌ی "ڤیزای موجامه‌له"وه رۆیشتوون، ئه‌وه‌ش به‌هیچ جۆرێك په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئه‌وانه‌وه نییه.
وه‌زیری ئه‌وقافی هه‌رێمی هه‌رێمی كوردستان-عێراق باسی له‌وه‌شكرد، "له شاری هه‌ولێر كونسوڵخانه‌ی سعودیه نزیكه‌ی 300 ڤیزای موجامه‌له‌ی داوه‌ته دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كه‌سایه‌تییه‌كان و ئه‌و بابه‌ته هیچ په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نه‌بووه و خۆیان گه‌شتیان كردووه، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش له رێگه‌ی ڤیزای ساڵییه‌وه گه‌شیان كردوه واتا كۆی گشتی ده‌گاته نزیكه‌ی 15 هه‌زار كه‌س گه‌شتی حه‌جیان كردووه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "په‌یداكردنی ڤیزای حه‌ج له رێگه‌ی جۆراوجۆره‌وه و به‌نرخی جۆراوجۆر و به‌بێ خزمه‌تگوزاری له عێراق و سه‌رانسه‌ری جیهان كراوه، به‌ڵام ئه‌و 42 كه‌سه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هه‌موو كاته‌كانی خۆیان ته‌رخانكرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه بێسه‌روشێون بوون".
پشتیوان سادق ده‌ڵێت، "له وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵدا ژماره‌یه‌كی زۆر حاجی توشی ئه‌زێت بوون، له كوردستان نزیكه‌ی 30 كه‌س كۆچی دواییان كردووه و 29 كه‌سیان به ڤیزای گه‌شتیاری یان به ڤیزای گه‌شتیاری چوون و یه‌ك كه‌س له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه چوون، له سه‌رانسه‌ری جیهانیشدا زیاتر له هه‌زار و 500 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه زۆرینه‌یان میسرین و نزیكه‌ی 800 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه".