وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، تا ئێستا 45 هه‌زار و 968 هاووڵاتی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌ی 6ـی شوباته‌وه، له توركیا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سوله‌یمان سۆیلو، وه‌زیری ناوخۆی توركیا له ناوه‌ندیی هه‌ماهه‌نگیی ئافاد له پارێزگای هەتای له‌میانی كۆنگرهیهگی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كانه‌وه له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌كان و له نه‌خۆشخانه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشتووه‌ته 45 هه‌زار و 968 كه‌س”. وتیشی، “له‌و ژماره‌یه چوار هه‌زار و 267ـیان هاووڵاتیی سوورین”.
جێی باسە، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 6ـی شوباتی 2023، دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی 7.7 و 7.6 پلەی رێخته‌ر لە مەڕاشی تورکیا روویدا.