عێراق و ناتۆ ھاوکارییەکانی نێوانیان تاوتوێ کرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • عێراق و ناتۆ ھاوکارییەکانی نێوانیان تاوتوێ کرد

عێراق و ناتۆ ھاوکارییەکانی نێوانیان تاوتوێ کرد

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و خۆسیە ئەنتۆنیۆ، فەرماندەی نوێی ناتۆ لە عێراق ھاوکارییەکانی نێوان عێراق و ناتۆ-یان تاوتوێ کرد.

ئایار 22, 2023 08:43
عێراق و ناتۆ ھاوکارییەکانی نێوانیان تاوتوێ کرد
0

لایک

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و خۆسیە ئەنتۆنیۆ، فەرماندەی نوێی ناتۆ لە عێراق ھاوکارییەکانی نێوان عێراق و ناتۆ-یان تاوتوێ کرد.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، محەمەد شیاع سوودانی پێشوازیی کردووە لە خۆسیە ئەنتۆنیۆ، فەرماندەی نوێی ناتۆ لە عێراق ھەروەھا ماڵئاوایی لە جیۆڤانی ئیانۆچی، فەرماندەی نێردەی ناتۆ لە عێراق کردووە بەبۆنەی کۆتایی ھاتنی ئەرکەکەی.

لە کۆبوونەوەکەدا، ھاوکارییەکانی نێوان عێراق و ناتۆ لەبواری پێشکەشکردنی راوێژ، مەشق و راھێنان بەھێزە ئەمنییەکانی عێراق تاوتوێ کراوە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق رۆڵی فەرماندەی پێشووی نێرەدەی ناتۆ لە ‌ماوەی کارکردنی لە عێراق بەرزنرخاندووە و ھیوای سەرکەوتنی بۆی خواست‌ لە ئەرکەکانی داھاتوودا، ھەروەھا خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە سەبارەت بە دەستبەکاربوونی خۆسیە ئەنتۆنیۆ لە پۆستی فەرماندەی نوێی نێردەی ناتۆ لە عێراق و جەختی‌ کردووەتەوە لە پێویستی بەردەوامیدان بە پێشخستنی تواناکانی ھێزە ئەمنییەکان بۆ رووبەڕبوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەکان، ئەوەیش بە ئامانجی باشترکردنی رەوشی ئەمنی لە عێراق.‌

لای خۆیەوە خۆسیە ئەنتۆنیۆ فەرماندەی نوێی ناتۆ لە عێراق، سوپاسی سەرۆکوەزیرانی عێراقی کردووە لەھەمبەر پاڵپشتیکردنی لە کارەکانی نێردەی ناتۆ لە عێراق‌ کە ناتۆ بەردەوام دەبێت لەسەر ھاوکارییەکانی لەگەڵ عێراق.

نێردەی ناتۆ لە عێراق لەڕیگای 500 کارمەندی خۆیەوە لە ساڵی 2018ـەوە، پاڵپشتی مەشق و راھێنان پێشکەش بە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکات، ئەوەیش لە پێناو بەدیھێنانی سەقامگیریی و شەڕی دژبە تیرۆر و بەرگرتن لە دووبارە سەرھەڵدانەوەی داعش لە عێراق.

En az 10 karakter gerekli