زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچە راگەیەندرا

زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچە راگەیەندرا

ئه‌یلول 28, 2024 10:57
زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچە راگەیەندرا
0

لایک

سەرچاوەیەكی ئاگادار ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە پارەی تەواوكاری بۆ مووچەی مانگی 8 ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت و ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت و بڕیارە لە چەند ڕۆژی دواتردا بەغداد پارەی مووچەی مانگی 9 بنێرێت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم پێویستی بە 243 ملیار دینار هەیە بۆ تەواوکردنی پارەی مووچەی مانگی 8ی فەرمانبەران، کە كۆی گشتی پارەكە دەکاتە 998 ملیار دینار”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “بەغدا بەڵێنیداوە رۆژی یەکشەممە ئەو بڕە پارەیە بنێردرێت، هەربۆیە ڕاستەخۆ دوای گەیشتنی پارەكە، لیستی مووچە لەهەمان ڕۆژدا بڵاودەکرێتەوە و لەماوەی چەند ڕۆژێکیشدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەشدەكرێت”.

سەبارەت بە مووچەی مانگی 9 سەرچاوەكە دەڵێت، “بڕیارە لە چەند ڕۆژی دواتردا، مووچەی مانگی 9 لەلایەن بەغداوە بنێردرێت، چونكە وەزارەتی دارایی هەرێمی كورستان لیستی مووچەی ئەو مانگەی ناردووە”.

ئەوە لە كاتێكدایە رۆژی پێنجشەممە وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێكه‌وتنێكی چوار خاڵی له‌باره‌ی لیستی مووچه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی یه‌كێك له‌ خاڵه‌كانیش، به‌غدا بڕی 243 ملیار دینار بۆ ته‌واوكاری مووچه‌ی مانگی 8 ده‌نێرێت و دواتر ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 9 ده‌كات.

En az 10 karakter gerekli