مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە، “ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونم لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد”.
ئاماژەی بەوەکردووە، لە پەیوەندییەکەدا، “هیوای خواستوە بەیەکەوە کار بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا بکەن”.
هاکان فیدان، سەرۆکی پێشوی دەزگای هەواڵگری تورکیا بو، لە کابینە نوێکەی تورکیادا بە سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان کراوەتە وەزیری دەرەوە و لە جێگەی مەولود چاوشئۆغڵو دەستبەکاربووە.