سودانی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ئەنجامدا
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • سودانی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ئەنجامدا

سودانی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ئەنجامدا

تشرینی یه‌كه‌م 13, 2024 16:13
سودانی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ئەنجامدا
0

لایک

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا کرد، بە ئامانجی بەدەستهێنانی پشتیوانی نێودەڵەتی بۆ ڕاگرتنی شەڕی فەڵەستین و لوبنان، سودانی ئامادەیی خۆی بۆ بەشداری لە کۆنگرەی پاریس نیشانداوە.

هاوکات، هەردوولا گفتوگۆیان سەبارەت بەو داوایەی ماکرۆن کردووە کە داوای کردبوو، جگە لەوەش گفتوگۆیان سەبارەت بە یەکخستنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان کردوە، لە پێناو هەرچی زووتر “ڕاگرتنی شەڕی سەر هەردوو گەلی لوبنان و فەڵەستین”.

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا چوارشەممەی رابردوو بڵاویکردەوە، کۆنفرانسی نێودەوڵەتی تایبەت بە لوبنان کە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆککۆمار بانگەوازی بۆ کردووە رۆژی ٢٤ی تشرینی یەکەم لە پاریس بەڕێوەدەچێت.

لە کۆتایی ڕاگەیندراوەکەدا، سودانی ئامادەیی عێراقی نیشانداوە بۆ بەشداری کردن لەو کۆنگرەیەی کە سەرۆکی فەرەنسا بانگەوازی بۆ کردووە بۆ سازکردنی لە پاریس، بە ئامانجی کۆکردنەوە و یەکخستنی هەوڵە نێودەوڵەتیی و هەرێمایەتییەکان، بۆ چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکەدا، هاوکات سودانی جەختی لە سازکردنی کۆنگرەیەکی هاوشێوە لە بەغدا کردوە.

En az 10 karakter gerekli