بڕیارە سبەی یەکشەممە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق بکات و تاوتوێی پێشهاتەکانی دۆخی ئەمنی ناوچەکە بکات.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، سبەی نیوەڕۆ وەزیری دەرەوەی ئێران دەگاتە بەغدا و لە میانی سەردانەکەیدا کە چەند کاتژمێرێک دەخایەنێت، چاوی بە فوئاد حسێن، هاوتا عێراقییەکەی، د. له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق و محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌وێت.
سەرچاوە سیاسییەکانی عێراق ڕایانگەیاندوە، سبەی وەزیری دەرەوەی ئێران ده‌گاته عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێشهاتەکانی دۆخی ئەمنی ناوچەکە و بۆ دوپاتکردنەوەی ئەوەی کە بازنەی شەڕ فراوان نابێت.
هاوکات سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌كاتێكدایه كه جیهان چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی ئیسرائیل ده‌كات كه هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن له تۆڵه‌ی هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی تاران كردیه سه‌ر ته‌لئه‌بیب.