نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عێراق دەستی لەکارکێشایەوە و وەک لێپرسراوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە بەغدا دەستبەکاردەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، سەرچاوەیەکی باڵا له یەکێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرایكرد، كه نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عێراق دەستی لەکارکێشایەوە و وەک لێپرسراوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە بەغداد دەستبەکاردەبێت.
نزار ئامێدی له پشكی یه‌كێتی له كابینه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی، پۆستی وەزیری ژینگەی عێراقی به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام به‌هۆی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌وه كه حزبه‌كه‌ی پێسپاردوه ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه.
هاوکات، رۆژی 03-12-2022، لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقدا بە بە شداریی 208 ئەندام، نزار محەممەد ئامێدی بە وەزیری ژینگەی عێراق پەسند کرا.