کەشناسی پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند

کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ئەمڕۆدا پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ، بەڵام سبەینێ بەراورد بە ئەمڕۆ پەلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە. ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکى گشتى نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ. ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ. دوێنێ، ناوەندی کەشناسیی عەرەبی بڵاویکردەوە، بەپێی پێشبینیەکانیان لە رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێکی گەرما روو لە عێراق و چەند وڵاتێکی دیکەی ناوچەکە دەکات و پلەکانی گەرما بۆ سەروو 50 پلە بەرز دەبنەوە. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ بە پلەی سیلیزی : هەولێر : 42 سلێمانی : 40 دهۆک : 41 هەڵەبجە : 42 زاخۆ : 40 سۆران : 40 حاجی ئۆمەران : 31 گەرمیان : 44