ئەنجومەنی وەزیران بۆ وەزارەتی دارایی: په‌له بكه‌ن له ناردنی لیستی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری راسپارد په‌له بكه‌ن له ناردنی لیستی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بۆ مانگی حوزه‌یران بۆ به‌غداد و هه‌روه‌ها داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێم بۆ ئه‌ژمێری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بنێرن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه، له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌دا، راپۆرتێك له‌باره‌ی ره‌وشی ئێستای خزمه‌تگوزاریی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان له وه‌رزی هاوین و هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ باشتركردنی خزمه‌تگوزاره‌یی كاره‌با له‌م وه‌رزه‌دا له‌لایه‌ن كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیری كاره‌با خرایه‌ڕوو.
وه‌زیری كاره‌با ئاماژه‌ی به پلان و به‌رنامه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كرد بۆ زیاتركردنی بڕی كاره‌بای به‌رهه‌مهێنراو له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تدا، ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی چاكسازییكردن له سێكته‌ری كاره‌با بووه.
وه‌زیری كاره‌با باسی له هۆكار و ئه‌گه‌ره‌كانی كه‌میی كاره‌با و زیادبوونی خواست له‌سه‌ر كاره‌با له وه‌رزی هاویندا كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه خواستی كاره‌با له‌م مانگه‌دا 4800 میگاواته، به‌ڵام به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با 3989 مێگاوات بووه كه دابه‌شكراوه به‌سه‌ر شاره‌كاندا و به تێكڕا نزیكه‌ی 13 كاتژمێر كاره‌بای نیشتیمانی دابینكراوه له‌م مانگه‌دا، له هه‌مان كاتدا وه‌زیری كاره‌با هۆكاره‌كانی كه‌می كاره‌بای خسته‌ڕوو كه بریتین له كه‌می غازی سرووشتی پێویست بۆ به به‌گه‌ڕخستنی یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و گه‌شه‌ی ساڵانه‌ی هاوبه‌شانی كاره‌با و زیادبوونی خواست له‌سه‌ر كاره‌با.
له كۆتایی راپۆرته‌كه‌یدا، وه‌زیری كاره‌با چه‌ند پێشنیارێكی خسته‌ڕوو بۆ باشتركردنی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، پێشنیاره‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌بای ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاریی پێویست.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشنیارێكی وه‌زیری كاره‌بای په‌سه‌ندكرد سه‌باره‌ت به بڕیارێكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ت به داشكاندنی رێژه‌ی 20%ی پاره‌ی كه‌ڵه‌كه‌بووی كاره‌بای هاوڵاتیان و بڕیاردرا تا 31ی ته‌مموزی 2024 رێژه‌ی داشكاندن به‌رده‌وام ده‌بێت .
بڕگه‌ی دووه‌م تایبه‌ت بوو به راپۆرتێك له‌لایه‌ن پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی رێوره‌سمی ئه‌مساڵی حه‌ج و رێكاره‌كانی وه‌زاره‌ت له‌مباره‌یه‌وه، هه‌روه‌ها بابه‌تی گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك له حاجیانی هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی كه ژماره‌ی حاجیانی هه‌رێم 4685 كه‌س بوون و وه‌زاره‌ت له رێگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وبه‌رپرسی نووسینگه‌ی حه‌ج له پارێزگاكان وئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێم، به‌رپرسیاربوون له سه‌لامه‌تی و هاتووچۆ و گواستنه‌وه‌ی حاجیان بۆ سعودیه و به‌دواداچوونی دابینكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان و نانخواردنیان و سه‌لامه‌تی و سه‌رپه‌رشتیكردنیان، هه‌روه‌ها تیمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، هاوه‌ڵی حاجیانی هه‌رێم بوون بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستیان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم پاڵپشتی داراییشی ته‌رخانكردبو بۆ حاجیان.
سه‌باره‌ت به گیانله‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك له حاجیانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دڵگرانیی و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ به بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوان ده‌ربڕی و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیشی راسپارد كه به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، له هۆكاره‌كانی گیان له ده‌ستدانی ئه‌و حاجیانه بكۆڵنه‌وه و هه‌موو رێكارێك بگرنه‌به‌ر بۆ به‌رگرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م رووداوه دڵته‌زێنانه له ساڵانی داهاتوو.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بڕگه‌یه، سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی راپۆرتێكی خسته‌ڕوو سه‌باره‌ت به ره‌وشی ته‌ندروستیی حاجیانی هه‌رێم له ساڵی 2024 ئه‌ویش له رێگه‌ی دابینكردنی ستافێكی ته‌ندروستی له پزیشكانی پسپۆڕ وكارمه‌ندانی ته‌ندروستی كه هاوسه‌فه‌ری حاجیان بوون بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی به حاجیان.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه، گفتوگۆ له‌باره‌ی بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان و رێكار و میكانیزمی جێبه‌جێكردنی پابه‌ندییه‌كان له به‌رامبه‌ر حكومه‌تی فیدڕاڵ كرا، له‌وانه لیستی مووچه‌ی مانگانه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، پرۆسه‌ی وردبینی هاوبه‌شی هه‌ردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هه‌رێم، به‌بانكیكردنی مووچه، بابه‌تی ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی یه‌كگرتووی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان، به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدراڵی له داهاتی نانه‌وتی مانگانه‌ی هه‌رێم و بابه‌تی رێكخستنه‌وه‌ی مینحه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری و ئه‌ندامانی شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ، كورته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی بابه‌ته‌كانیان خسته‌ڕوو.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ڵوێستی خۆی دووپاتكرده‌وه كه خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م خه‌رجكردنی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانه، سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانیش راسپێردران كه پێویسته به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ناردنی لیستی مووچه‌ی مووچه‌خۆران و ته‌رازوی پێداچوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی داهات و خه‌رجی و میلاكی هه‌رێم له كاتی خۆیدا و به‌رده‌وام بن له پێشكه‌شكردنی كارئاسانی پێویست بۆ تیمی هاوبه‌شی هه‌ردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی و هه‌رێم بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیان له وردبینی و پێداچوونه‌وه.
سه‌باره‌ت به مووچه‌ی مانگی ئایاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و دامه‌زراوه ئه‌منیه‌كانیش، داواكرا كه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، به زووترین كات مووچه‌كانیان خه‌رج بكات به تایبه‌تیش كه له دوا هه‌نگاودا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لیستی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی به سه‌رجه‌م داتا و زانیاری پێویست ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ كردووه و هیچ بیانویه‌ك بۆ نه‌ناردنی مووچه‌كانیان نه‌ماوه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری راسپارد په‌له بكه‌ن له ناردنی لیستی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بۆ مانگی 6 بۆ به‌غداد و هه‌روه‌ها ناردنی به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدڕاڵیی له داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێم بۆ ئه‌ژمێری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق.
له كۆتاییدا سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنی رۆژی 2024/10/20 بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و پێشوازی كردن له‌و فه‌رمانه هه‌رێمییه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشنیاری پێشوازیكردنه‌كه‌ی خسته ده‌نگدانه‌وه و به زۆرینه‌ی ده‌نگ، پێشوازی له راگه‌یاندنی رۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرا.