ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئەنجامی رووداوێكی چەقۆ وەشاندن لە ئەمستەردامی پایتەختی هۆڵەندا، 5 كەس بریندار بوون.
پۆلیسی ئەمستەردام لەبارەی رووداوەكە ڕایگەیاند: كەسێك لەنزیك گۆڕەپانی دان لە ناوەڕاستی ئەمستەردام بە چەقۆ هێرشی كردۆتە سەر هاووڵاتییان.
ڕاشیگەیاند: لە ئەنجامی شەقۆ وەشاندنەكە 5 كەس بریندار بوون.
هاوکات پۆلیسی ئەمستەردام جەختی كردەوە كە چەقۆ وەشێنەكەیان دەستگیركردووە، بەڵام زانیاری لەبارەی بارودۆخی بریندارەكان بڵاو نەكردەوە.