سەرۆکی کۆمیسیۆن: ڕێژەی ساختەکاری لەسفرە و ناکرێت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • سەرۆکی کۆمیسیۆن: ڕێژەی ساختەکاری لەسفرە و ناکرێت

سەرۆکی کۆمیسیۆن: ڕێژەی ساختەکاری لەسفرە و ناکرێت

تشرینی یه‌كه‌م 18, 2024 12:51
سەرۆکی کۆمیسیۆن: ڕێژەی ساختەکاری لەسفرە و ناکرێت
0

لایک

سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: “لەسەرانسەری عێراق 165 بنکەی دەنگدان بۆ دەنگدانی تایبەت هەیە. کە 12 بنکەی لە شارەکانی دیکەی عێراقە و ئەوانی دیکە لە شارەکانی هەرێمی کوردستانن.”

دادوەر عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “لە هەر چوار بازنەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان کاتژمێر 7ـی بەیانی دەرگای دەنگدان کرایەوە، ئامێرەکانیش بەکار خران، هەروەها لەسەرانسەری عێراق 165 بنکەی دەنگدان بۆ دەنگدانی تایبەت هەیە. کە 12 بنکەی لە شارەکانی دیکەی عێراقە و ئەوانی دیکە لە شارەکانی هەرێمی کوردستانەن.”

وتیشی: “پرۆسەکە بەباشی بەڕێوە دەچێت، داواش لە دەنگدەران دەکەین هێمنی بپارێزن، چونکە کات هەیە بۆ دەنگدان، هەروەها چێژ لەو پرۆسەیە ببینن نەوەک ناکۆکی دروست ببێت.، پەیوەندیمان کردووە لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان قەدەغەیە مۆبایل ببرێتە ژووری دەنگدان.”

باسی لەوەش کرد: “ڕێژەی ساختەکاری سفرە و ناکرێت، لەسەر بابەتی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆریش ئێمە حالەتی “تەخەتی” مان هەیە کە ئەوانەی سەردانی بنکەی تۆمارکردنیان کردووە لەوێ پەسەند کراوە کە پەنجەمۆری نییە، تەنیا ئەوانە “تەخەتی” دیانگرێتەوە، جگە لەوانە نایانگرێتەوە.”

کاتژمێر 07:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، 18-10-2024، پرۆسەی دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق دەستی پێ کرد و تاوەکوو کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت. هەڵبژاردنەکە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بەڕێوە دەبرێت.

بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی گشتیی دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان؛ دوو ملیۆن و 889 هەزار و 878 دەنگدەرن کە 215 هەزار و 960ـیان دەنگدەری تایبەتن و لە هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆدا بەشدارن.

En az 10 karakter gerekli