ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌گاته سنووری میسر له‌گه‌ڵ غه‌ززه، رۆژێك دوای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر شاری ره‌فه‌ح به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت، ته‌نانه‌ت به‌بێ پشتیوانی ئه‌مریكاش.
له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس به‌نیازه به هۆكاری مرۆیی داوای ئاگربه‌ست دووپاتبكاته‌وه، هه‌روه‌ها به‌نیازه له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی فریاگوزاری له دیوی میسری شاری ره‌فح كۆببێته‌وه كه راسته‌وخۆ له‌ودیو سنووری شاری غه‌ززه‌وه، یه‌ك ملیۆن و 500 فه‌ڵه‌ستینی په‌نایان بۆ بردوه.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس پێشتر سه‌رسوڕمانی خۆی له درێژه‌ی شه‌ڕی غه‌ززه له مانگی ره‌مه‌زاندا ده‌ربڕیبوو و داوای “بێده‌نگكردنی چه‌كه‌كان و ئازادكردنی ئه‌و بارمتانه‌ی كردبوو كه له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون به بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه”.