سوودانی: 2024 ساڵی تەواوکردنی پرۆژەکان دەبێت

سوودانی: 2024 ساڵی تەواوکردنی پرۆژەکان دەبێت

كانونی یه‌كه‌م 25, 2023 16:48
سوودانی: 2024 ساڵی تەواوکردنی پرۆژەکان دەبێت
0

لایک

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنیدا کە ساڵی 2024 دەبێتە ساڵی تەواوکردنی پڕۆژەکان و هیچ پڕۆژەیەک بە تەواونەکراوی بەجێناهێڵدرێت.

لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەیەکی تیمی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێداچوونەوەی بە رێکارە پێویستەکان بۆ بەردەوامبوون لە جێبەجێکردن و تەواوکردنی پڕۆژەکان تا کۆتایی ساڵی داهاتوو کردەوە.

لە بارەی پڕۆژەکانەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیلەوە کردەوە، “بە هیچ شێوەیەک هیچ پڕۆژەیەک پەسەندناکرێت ئەگەر بەڵێنی تەواوکردنی پڕۆژەکە و تێپەڕاندنی تاقیکردنەوە و ستانداردەکانی ئەندازیاری نەدات”.

وتیشی، “تیمەکان کاری بەشیان کردووە بۆ کەمکردنەوەی تێچووی پڕۆژەکان بەڵام نابێت لە کوالیتییان کەمبکرێنەوە و ستانداردەکان پێشێلبکرێت”.

En az 10 karakter gerekli