ژمارەی کوژراوانی فەڵەستین گەیشتە 25 هەزار کەس
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له غه‌ززه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوانی ده‌ستدرێژی داگیركه‌ری ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه كه له 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2023ـه‌وه به‌رده‌وامه، گه‌یشته 25 هه‌زار و 105 كه‌س، زیاتر له 62 هه‌زار و 681 كه‌سی دیكه‌ش بریندارن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، داگیركه‌ران 15 كۆمه‌ڵكوژییان له كه‌رتی غه‌ززه ئه‌نجامداوه و له‌ئه‌نجامیشدا 178 كوژراو و 293 كه‌سی دیكه برینداربوون، به‌مه‌ش ژماره‌ی قوربانیانی به‌رده‌وامی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه بۆ رۆژی 107همین، گه‌یشته 25 هه‌زار و 105 كوژراو، 62 هه‌زار و 681 بریندار.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ژماره‌یه‌ك كوژراو له ژێر داروپه‌ردو و له‌سه‌ر رێگاكان ماونه‌ته‌وه، تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و به‌رگری شارستانیش ناتوانن بچن به‌هانایانه‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین روونیشیكرده‌وه، دۆخی ته‌ندروستی له كه‌رتی غه‌ززه كاره‌ساتباره، به‌و پێیه‌ی داگیركاری به ئه‌نقه‌ست سیسته‌می ته‌ندروستی له‌ناوده‌بات، به‌رده‌وامیشه له رێگریكردن له چوونه ژووره‌وه‌ی یارمه‌تییه پزیشكییه‌كان بۆ ناو كه‌رتی غه‌ززه.