سەرۆککۆماری عێراق خشتەکانی یاسای بودجەی 2024ی پەسەندکرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆککۆماری عێراق خشتەکانی یاسای بودجەی 2024ی پەسەندکرد

سەرۆککۆماری عێراق خشتەکانی یاسای بودجەی 2024ی پەسەندکرد

حوزه‌یران 27, 2024 20:09
سەرۆککۆماری عێراق خشتەکانی یاسای بودجەی 2024ی پەسەندکرد
0

لایک

عەبدولڵەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق خشتەکانی یاسای بودجەی گشتی و ژمارەیەک پڕۆژەیاسای دیکەی پەسەندکرد و ناردنی بۆ رۆژنامەی فەرمی عێراق بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی، بۆ ئەوەی بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، عەبدولڵەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق ژمارەیەک پڕۆژەیاسای پەسەند کرد لە ناویاندا، خشتەکانی یاسای بودجەی گشتی 2024، هەمواری یەکەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزبازی و لەشفرۆشی، یاسای درێژکردنەوەی ئەرکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و یاسای هەمواری یەکەمی یاسای رێکخستنی بەکرێدانی زەوی کشتوکاڵی.

لە راگەیەندراوی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئاماژە بەوەشکراوە، لە دوای پەسەندکردنی یاساکان لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە، نێردران بۆ بڵاوکردەوە لە رۆژنامەی وەقایعی عێراقی بۆ ئەوەی بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، بەردەوام دەبن لە پشتیوانی کردنی ئەو یاسایانەی لە بەرژەوەندی وڵات و هاوڵاتیاندان ئەویش لە رێگەی پەسەندکردنیان لە دوای ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەردەچن، هەروەها لە رێگەی پێشکەشکردنی پڕۆژە یاسا لە سەرۆکایەتی کۆمارەوە بۆ پەرلەمان لە پێناو تاوتوێکردن و پەسەندکردنی.

En az 10 karakter gerekli