پارێزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك هه‌ڵبژێردران
له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌وی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له هۆتێل ره‌شیدی به‌غداد، بەبێ بەشداری بەرەی تورکمانی عێراقی، رێبوار تەها لەسەر فراكسیۆنی یەکێتی وەک پارێزگاری نوێی کەرکووک و محه‌مه‌د حافز به‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی له هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی هەڵبژێردران.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی میدیا ناوخۆییەکان، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كه له شاری به‌غداد ئه‌نجامدرا، پێنج ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی، سێ ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی و ئه‌ندامه‌كه‌ی بابیلۆن (مه‌سیحیه‌كان) به‌شداربوون و رێبوار ته‌ها له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی وه‌ك پارێزگاری كه‌ركووك هه‌ڵبژێردرا و محه‌مه‌د حافز به‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌ڵبژێردا.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌كاتێكدایه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش به‌ره‌ی توركمانی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بكرێت، په‌نا بۆ هه‌موو رێگه‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستوری ده‌به‌ین بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه".
هاوكات، راكان جبوری سه‌رۆكی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ره‌تیكرده‌وه، هیچ دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه به‌ڕێوه‌بچێت و راشیگه‌یاند، "هیچ بانگهێشتنامه‌یه‌كمان بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا نه‌ناردوه".