سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی دەڵێت، وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی ئادار تەواوبووە و ئەم هەفتەیە مووچە دەنێردرێت.
رۆژی شەممە، 22ـی ئاداری 2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان – عێراق بە میدیایی پارتی ڕاگەیاند، “وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی ئادار تەواو بووە و تەنیا واژۆی تەیف سامی ماوە.”
چوار رۆژە لیستی مووچە لەلایەن شاندێکی وەزارەتی دارایی بۆ بەغداد بردراوە. ئەو سەرچاوەیە وتی، “لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی سێ دەنێردێت و راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، پێش جەژن هەموو فەرمانبەران مووچە وەردەگرن.”
رۆژی 18-03-2025، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان – عێراق بڵاویکردەوە، لیستی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم لە رێگەی تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان – عێراق رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.