سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتێکی گونجاودا دەکرێت.
حاکم عومەر، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وهڵامی دایەوە و رایگەیاند، ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان له كاتێكی گونجاودا دهكرێت.
وتیشی: وادهی ههڵبژاردن به ههماههنگی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان و كۆمیسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكانی عێراق دیاریدهكرێت.
بەگوێرەیی نووسراوێکی نووسینگەی سەرۆکی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، خشتەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئامادە دەکرێت.
دوای ئەوەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە نووسراوێکی فەرمیدا بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق راگەیاندبوو، کێشەی داراییان هەیە و حکومەتی عێراق ئەو بڕە پارەیەی بڕیاریداوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان خەرجی بکات، وەکو پێویست دابینی نەکردووە، بۆیە نەیانتوانیوە زۆرینەی رێکارەکان تەواو بکەن.
هاوکات ئەمڕۆ چوارشەممە 10ـی کانوونی دووەمی 2024 بەگوێرەیی نووسراوێکی نووسینگەی سەرۆکی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، خشتەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئامادە دەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی سێشەممە 9ـی کانوونی دووەمی 2024 عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی رۆژنامەوانیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە میدیای نزیک پارتی راگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندێکی باڵای کۆمیسیۆنی عێراق لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە بەمەبەستی دەستنیشانکردنی وادەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.
بەگوێرەی بەرپرسەکەی کۆمیسیۆنی هەڵبژادنەکان، بەهۆی ئەوەی دادگای فیدراڵیی عێراق زیاتر لە حەوت جار بڕیاردانی لەبارەی ئەو سکاڵایانە دواخستووە؛ نەیانتوانیوە ئامادەکارییەکانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواوبکەن، بۆیە داوایان کردووە، وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنەکە دەستنیشان بکرێت.