محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌په‌یامێكدا داوای پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، ” ئه‌م ده‌ستكه‌وته به‌دی نه‌ده‌هات، ئه‌گه‌ر قوربانیدانی عێراقییه‌كان نه‌بوایه له‌پێناو ئازادی، شكۆ و سه‌ربه‌خۆییان له بڕیاریادان بۆ ژیانكردن”.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، پیرۆزبایی له گه‌له‌كه‌مان له هه‌رێمی كوردستانیی عێراق و سه‌رۆكایه‌تی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان و كاندیدانی سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت به ئه‌ندامانی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان”.
سوودانی راشیگه‌یاندووه، “به‌رده‌وامی بژارده‌ی دیموكراسی بۆ رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق دوپاتده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر رێزگرتنی به‌های دیموكراسی و باوه‌ڕبوون به ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات و فه‌راهه‌مكردنی بنیاتنانی ده‌ستووری”.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێرق ده‌شڵێت، “ئه‌م ده‌ستكه‌وته به‌دی نه‌ده‌هات، ئه‌گه‌ر قوربانیدانی عێراقییه‌كان نه‌بوایه له‌پێناو ئازادی، شكۆ و سه‌ربه‌خۆییان له بڕیاریادان بۆ ژیانكردن له نیشتمانێك كه مافی هه‌موان یه‌كسان بێت، بێ جیاكاری به هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه”.
باسی له‌وه‌شكردووه، “به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ستایشی هه‌وڵی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ین، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، هیواداریشین پێویستییه‌كانی تایبه‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ته‌واو بكرێن، ئه‌وه‌ش له‌پێناو به‌رده‌وامیدان به كاروانی په‌ره‌پێدان، هاوكاری، سه‌قامگیری و خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌مان له هه‌رێمی كوردستاندا”.