نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە 500 هەزار کەس لە غەززە لە لێواری برسێتیدان

نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە 500 هەزار کەس لە غەززە لە لێواری برسێتیدان

ئازار 10, 2024 17:39
نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە 500 هەزار کەس لە غەززە لە لێواری برسێتیدان
0

لایک

رێکخەری فریاگوزاری نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، زیاتر لە 500 هەزار کەس لە غەززە لە لێواری برسێتیدان، هەروەها منداڵان بە برسێتی دەمرن.

مارتن گریفیتس، رێکخەری فریاگوزاری نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا کە لە هەژماری خۆی لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، داوای ئاگربەست لە غەززە و پابەندبوونی تەواو بە یاساکانی جەنگ دەکات.

گریفیتس داوای کردووه‌ خاڵی چوونە ژوورەوەی زیاتر و رێڕەوی دابینکردن و پاراستنی باشتر بۆ کاروانە مرۆییەکان دابینبكرێت.
لە لایەکی دیکەوە، رادیۆی دەنگی فەڵەستین بڵاویكرده‌وه‌، تانکەکانی ئیسرائیل سەدان فەڵەستینییان لە بازنەی نەبولسی رۆژئاوای غەززە گەمارۆ داوە، هەروەها لەکاتی چاوەڕوانی هاوکاریدا بەر ده‌ستڕێژی گولـله‌ کەوتوون.

ئەشرەف القودره‌، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە غەززە پێشتر باسی له‌وه‌كردبوو، لە بۆردومانێکی ئیسرائیلی لە غەززە، دەیان کەس کوژران و برینداربوون، ئەوەش دوای ئەوە هات کە ژمارەی کوژراوانی بۆردوومانێکی هاوشێوەی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستینییەکان لە بازنەی النابلسی لە غەززە بۆ 118 کەس بەرزبووەوە.

En az 10 karakter gerekli