هێڵی ئاسمانی ئه‌ڵمانیا گه‌شته‌کانی بۆ هه‌ولێر و سێ شاری دیكه راده‌گرێت
هێڵی ئاسمانی لوفتانزای ئه‌ڵمانی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه راگرتنی گه‌شته‌كانی بۆ عه‌ممان، به‌یروت، هه‌ولێر و ته‌لئه‌بیب تا سبه‌ی دووشه‌ممه‌ی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش له پاشخانی ئه‌و گرژییه‌یه كه له ناوچه‌كه‌دا دوای هێرشی ئه‌م دواییه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل به‌دیكرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا هێڵی ئاسمانی لوفتانزا بڵاویكرده‌وه، كۆمپانیاكه‌یان كه هێڵی ئاسمانی سه‌ره‌كی ئه‌ڵمانیا و هه‌روه‌ها هێڵی ئاسمانی سویسرا و نه‌مسایی له‌خۆده‌گرێت، هه‌روه‌ها كارده‌كات بۆئه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی به‌سه‌لامه‌ت و له‌كه‌شێكی ئاسایش و ئارامیدا ئه‌نجامبدات، گه‌شته‌كانی بۆ هه‌ریه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌كانی عه‌ممان، به‌یروت، هه‌ولێر و ته‌لئه‌بیب راده‌گرێت.
ئه‌وه‌شی روونكردووەته‌وه، کۆمپانیاکەیان بەردەوام هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و لە پەیوەندییەکی نزیکدا لەگەڵ دەسەڵاتداراندایە.
رۆژی هه‌ینی رابردوو، هێڵی ئاسمانی لوفتانزا رایگه‌یاندبوو، سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی هاتن و رۆیشتن و ترانزێت بۆ وڵاتی ئێران تاوه‌كو 18ی ئه‌م مانگه راده‌گرێت.