سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه دوای كۆتایی پاساوه‌كان، بوونی هاوپه‌یمانان له عێراق كۆتایی پێدێت. وتیشی: “هێرشی هاوپه‌یمانان بۆسه‌ر باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی مه‌ترسیداره”.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌شداری له رێوڕه‌سمێك كردووه، كه بۆ ساڵیادی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و هاوڕێكانی له به‌غداد رێكخرابوو، له وتارێكدا رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق توانا و ئاماده‌یی بۆ بڕیاری گونجاو له‌باره‌ی پاراستنی سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری خاكی عێراقی هه‌یه.
سوودانی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، كه‌س ناتوانێت ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر سه‌روه‌ری خاكی عێراق و ته‌نیا حكومه‌ت بۆی هه‌یه یاسا به‌سه‌پێنێت.
لەبارەى هێرشەکەى دوێنێی سەر بنکەیەکى بزوتنەوەى نوجەباى سەر بە حەشدى شەعبیش وتى: مەترسیدارترین کارەسات کە لە عێراق زیاتر لە جارێک دوبارە بوەتەوە هێرشەکانە لەڕێى هاوپەیمانى نێودەوڵەتییەوە دەکرێتەسەر بنکەکانى حەشدى شەعبى و جەختى کردەوە کە حەشدى شەعبى بونێکى فەرمییان هەیە و بەشێکن لە هێزە چەکدارەکانى عێراق.
جەختیشیکردوەتەوە کە حکومەتى عێراق تاکە لایەنە تواناى جێبەجێکردنى یاساکانى هەیە و هیچ کەس و لایەنێک بۆى نییە سەروەرى وڵاتەکە ببەزێنێت و دەشڵێت: لەسەر پرەنسیپە نەگۆڕەکانى خۆمانین کە دەبێت لەکاتى نەمانى ئەکەکانیاندا هاوپەیمانى نێودەوڵەتى وڵاتەکە جێبهێڵن و ئەوەشى ئاشکرا کردوە کە دو لیژنە پێکهێنراوە و بەمنزیکانە گفتوگۆکان بۆ کۆتاییهاتنى بونى هێزەکانى هاوپەیمانان لە عێراق دەستپێدەکات و جەختیش دەکاتەوە کە عێراق هەرگیز لەم بڕیارە پاشگەز نابێتەوە.