باران و بەفر بارانبارین ئه‌مڕۆ و سبەینێ به‌رده‌وام ده‌بێت
به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی بۆ كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی كردووه؛ باران بارین له سه‌نته‌ری شاره‌كان و به‌فر له ناوچه سنوورییەکان ئه‌م دوو رۆژه به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌پێی پێشبینییه‌كانی به‌شی كه‌شوهه‌وای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان بارانی مامناوەند دەبارێت، لە کاتەکانی شەودا ئەگەری لێزمە بارانی کورت خایەن هەیە.
هەروەک باران بارین لە ناوچە جیاوازەکان بەشێوەى پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ بارانى مامناوەند لە ناوچە شاخاوییەکانیش باران و ناوچە سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت و پێشبینى بۆ روودانى تەمیش کراوە.
هەروەک پێشبینییەکان بۆ سبەینێ شەممە بەمجۆرەیە: ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە ناوچە شاخاوییەکان بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵات باران بارین دەبێت، تەمیش زۆربەى ناوچەکان دەگرێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراویش بۆ ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی بەمجۆرەیە:
هەولێر : 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 15 پلەى سیلیزى
دهۆک : 11 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 11 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى
سۆران : 9 پلەى سیلیزى