ئه‌نجامی هەڵبژاردنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر راگه‌یه‌ندرا
ئه‌نجامی به‌رایی هەڵبژاردنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر راگه‌یه‌ندرا دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ پڕۆسه‌كه به‌ڕێوه‌چوو، 13 بازرگان بوونه ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی لە پارێزگای هه‌ولێر.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان كه ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بڵاویكردوه‌ته‌وه، گه‌یلان سه‌عید 2462 ده‌نگ، سالار سه‌ڵاح 2351 ده‌نگ، شرین یەحیا 2233 ده‌نگ، مەعروف هەركی 2072 ده‌نگ، كامەران سه‌ڵاح 1987 ده‌نگ، فەیسڵ گەردی 1911 ده‌نگ، خه‌لیل عه‌بۆ میرزا 1887 ده‌نگ، لاوه‌ند جه‌مال 1695 ده‌نگ، ئیسماعیل سه‌عید 1690 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه، ئیبراهیم 1685 ده‌نگ، ره‌شید مسته‌فا 1582 ده‌نگ، كامه‌ران حه‌مه‌ساڵح 1424 ده‌نگ، رزگار عومه‌ر قادر 1226 ده‌نگ، نیاز یوسف 1164 ده‌نگ، سه‌ردار عه‌زیز 1163 ده‌نگ، كامه‌ران جه‌لیل خه‌یات 1042 ده‌نگ، سه‌ردار سه‌مه‌د 1017 ده‌نگ، نه‌جمه‌دین یاسین 934 ده‌نگ، ئاری سه‌ردار 918 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه.
پێشتر شڤان عه‌بدولڕه‌حمان، ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازیه‌كان به راگه‌یاندبوو، "له ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر 11 هه‌زار و 565 ده‌نگده‌ر هه‌یه و 42 سندوق دانراون 33 كاندیدیش هه‌ن و كێبڕكێ ده‌كه‌ن و لانیكه‌م 7 كه‌س هه‌ڵده‌بژێردرێن و ناتوانرێت 13 كه‌س زیاتر هه‌ڵبژێردرێن".
دوێنێ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی پارێزگه‌کان له هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنه له ساڵی 2006وه.