سوید باڵیۆزخانەکەی بەغدادی دەگوازێتەوە بۆ ستۆکهۆڵم
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوید باڵیۆزخانەکەی بەغدادی دەگوازێتەوە بۆ ستۆکهۆڵم

سوید باڵیۆزخانەکەی بەغدادی دەگوازێتەوە بۆ ستۆکهۆڵم

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی هێرشكردنه‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌یان له‌ به‌غداد، باڵیۆزخانه‌كه‌یان ده‌گوازنه‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان و لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید کارەکەکانیان بەردەوام دەبێت.

ته‌مموز 21, 2023 14:43
سوید باڵیۆزخانەکەی بەغدادی دەگوازێتەوە بۆ ستۆکهۆڵم
0

لایک

ئەمڕۆ هەینی، 21ـی تەممووزی 2023، بەشی راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی سوید لە راگەیەندراوێکدا، گواستنەوەی کارمەندانی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدادوە بۆ ستۆکهۆڵم راگەیاند و وتی، “ئاسایش کاری لەپێشینەمانە؛ هەموو کارمەندانی باڵیۆزخانەکە گەیشتوونەتە سوید.”

ئەوە لە کاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممە، تۆبیاس بیڵستۆرم، وەزیری دەرەوەی سوید لە راگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی کرد لە بەغداد و رایگەیاند، “ئەوەی روویدا جێگەی قبووڵ نییە و حکومەت بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکات.”

رۆژی پێنجشەممە، 20-7-2023، سەلوان مۆمیکا، پەنابەری عێراقی لە سوید لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکهۆڵم هەوڵی سووتاندنی قورئانی پیرۆز، ئاڵای عێراق و وێنەی موقتەدا سەدر و عەلی خامنەیی دا، دوای سووکایەتیکردن بە بەشێک لەوانە، نەیسووتاندن و بەردەم باڵیۆزخانەی جێهێشت. ئەمەش کاردانەوەی عێراقییەکانی لێکەوتەوە و لە خۆپێشاندانێکدا کە لەلایەن لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رێکخرابوو، هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید و ئاگریان تێبەردا.

لە کاردانەوەی ئەو کارەی سەلوان مۆمیکا و رێگەپێدانی حکومەتی سوید بە کارەکە، باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە وەزارەتی دەرەوە کرد، هەڵسوڕێنەری کاروباری عێراق لە باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بکشێنێتەوە. هەروەک داوای لە باڵیۆزی سوید کرد خاکی عێراق بەجێبهێڵێت.

رووداوەکە کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە و هەریەکە لە ئێران، سعودیە، ئەمریکا، ئەڵمانیا، سوید و چەندین وڵاتێکی دیکەی ئیسلامی سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆزیان کرد.

En az 10 karakter gerekli