وەزارەتی خوێندنی باڵا مەرجەکانی پێشکەشکردنی خوێندنی ماستەر و دبلۆمی باڵای بڵاوکردەوە
پاش ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابینکردنی شەش هەزار کورسی بۆ خوازیارانی خوێندنی ماستەر و دبلۆمی باڵا راگەیاند، مەرجەکانی پێشکەشکردنی خوێندنی بۆ ئەو دوو بڕوانامەیە بڵاوکردەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم وردەكاری ماوەی پێشكەشكردن، ئەنجامدانی پرۆسەی تاقیكردنەوە، دەستپێكردنی پرۆسەی خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵا، ماستەر و دكتۆرا لە زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە.
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا :
هەموو زانیارییەکان لەبارەی خوێندنی باڵا/ ماستەر، دکتۆرا، دبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى، دبلۆمى باڵاى دوو ساڵەى پزیشکى کلینیکى
- پرۆسەی پێشکەشکردن و وەرگرتن بە پشت بەستن بە ڕێنمایی ژمارە (٣)ى ساڵى (٢٠٢٣) دەبێ.
- بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤) وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بەهەماهەنگى زانکۆکان بەڕەچاوکردنى کواڵتى و دڵنیایى جۆرى و لایەنى زانستى کورسیەکانى بەم شێوەیە داناوە:
- بۆ دکتۆرا (١٨٣٤) کورسى
- بۆ ماستەر (٣٣١٢) کورسى
- بۆ دبلۆمى دو ساڵەى پزیشکى کلینیکى (١٦٠) کورسى
- بۆ دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی (٢٣٠٨) کورسى
- کورسیەکانى خوێندن دابەشى سەر سێ بازنەى جیا کراوە، کە بریتین لە:-
- کورسى بەخۆڕایی بۆ دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا، کە فەرمانبەران و مامۆستایانى دیوانى وەزارەت و سەرجەم زانکۆ حکومیەکان و دامەزراوەکانى سەر بەوەزارەت بەپێى پلانى پەسندکراو پێشبڕکێ لەسەر دەکەن.
- کورسى بەخۆڕایی بۆ وەزارەت و دامەزراوە حکومیەکانى هەرێمى کوردستان، لەم بازنەیەشدا فەرمانبەرانى سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە جیاکانى حکومەت لە هەرێمى کوردستان بەپێى پلانى پەسندکراو پێشبڕکێ لەسەر دەکەن.
- کورسى خوێندن بەشێوازى پارالێل، لەم بازنەیەدا سەرجەم فەرمانبەرانى دامەزراوە و دانەمەزراوە بەپێى پلانى پەسندکراو دەتوانن پێکەوە پێشبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانیان بکەن.
- بۆ کەسوکارى پلە (١)ى شەهیدان و ئەنفالکراوەکانى هەرێمى کوردستان، کورسى خوێندن لە دەرەوەى پلان دەبێ، بەمەرجێک لە تاقیکردنەوەى توانستى زانستى دەربچن.
- فەرمانبەران و مامۆستایانى میلاکى هەمیشەیی زانکۆ و پەیمانگەکانى سنورى پارێزگاى کەرکوک لە کرێى دەبەخشرێن لە کاتى وەرگرتنیان بەشێوازى پارالێل لە خوێندنى دبلۆمى باڵا، ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.
- لە دیاریکردنى کرێى خوێندن بۆ هەر پسپۆڕیەک ڕەچاوى بارودۆخى دارایی هەرێمى کوردستان و دۆخى خوازیاران دەکرێ.
*خوازیاران لە ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى (٢/٤/٢٠٢٣)ەوە تا ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (١٨/٥/٢٠٢٣) دەتوانن مامەڵەکانیان لە ڕێگەى زانکۆکان پێشکەش بکەن. - سەعات (١١)ى پێشنیوەڕۆى ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٢٩/٥/٢٠٢٣) تاقیکردنەوەى توانستى زانستى لەسەرجەم زانکۆکان بۆ (دکتۆرا، ماستەر، دبلۆمى دوو ساڵەى پزیشکى کلینیکى و دبلۆمى یەک ساڵەى ئەکادیمى) بەڕێوەدەچێ.
- پڕۆسەى دەستپێکردنى خوێندنیش دەکەوێتە مانگى (٩/٢٠٢٣).
- مەرجەکانی پێشکەشکردن:
یەکەم/ بۆ خوێندنی دکتۆرا: - نابێ کۆنمرەی بەکالۆریۆس لە ٦٠ کەمتر بێ.
- کۆنمرەی ماستەری نابێ لە ٧٠ کەمتر بێ.
- مەرجی خزمەتی دوو ساڵی کرداری دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر.
- لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی دەربچێت واتا نابێ لە ١٥ کەمتر بهێنێ.
دوەم/ بۆ خوێندنی ماستەر: - نابێ کۆنمرەی بەکالۆریۆس لە ٦٠ کەمتر بێ.
- مەرجی خزمەتی دوو ساڵی کرداری دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس.
- لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی دەربچێت واتا نابێ لە ١٥ کەمتر بهێنێ.
سێیەم/ بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی: - نابێ کۆنمرەی بەکالۆریۆس لە ٥٠ کەمتر بێ.
- مەرجی خزمەتی دوو ساڵی کرداری دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس.
- لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی دەربچێت واتا نابێ لە ١٥ کەمتر بهێنێ.
- پێوەرەکانی پێشبڕکێی وەرگرتن:
یەکەم/ بۆ خوێندنی دکتۆرا: - کۆنمرەی بەکالۆریۆس واتا لە ٦٠ بەسەرەوە چەندت هەبێ ئەوەندە خاڵت دەبێ.
- کۆنمرەی ماستەر واتا لە ٧٠ بەسەرەوە چەندت هەبێ ئەوەندە خاڵت بۆ دادەنرێ..
- بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی و داهێنانی زانستی
- پرۆسەی دڵنیایی جۆری بۆ ئەوانەی نازناوی زانستیان هەیە.
- توانستی زمانی ئینگلیزی.
- نمرەی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی لە ١٥ بەسەرەوە هەژمار دەکرێ.
دوەم/ بۆ ماستەر: - کۆنمرەی بەکالۆریۆس واتا لە ٦٠ بەسەرەوە چەندت هەبێ ئەوەندە خاڵت دەبێ.
- توانستی زمانی ئینگلیزی.
- نمرەی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی لە ١٥ بەسەرەوە هەژمار دەکرێ.
سێیەم/ بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی: - کۆنمرەی بەکالۆریۆس واتا لە ٥٠ بەسەرەوە چەندت هەبێ ئەوەندە خاڵت دەبێ.
- توانستی زمانی ئینگلیزی.
- نمرەی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی لە ١٥ بەسەرەوە هەژمار دەکرێ.