وەزارەتی خوێندنی باڵا مەرجەکانی پێشکەشکردنی خوێندنی ماستەر و دبلۆمی باڵای بڵاوکردەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی خوێندنی باڵا مەرجەکانی پێشکەشکردنی خوێندنی ماستەر و دبلۆمی باڵای بڵاوکردەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا مەرجەکانی پێشکەشکردنی خوێندنی ماستەر و دبلۆمی باڵای بڵاوکردەوە

ئازار 29, 2023 22:38
وەزارەتی خوێندنی باڵا مەرجەکانی پێشکەشکردنی خوێندنی ماستەر و دبلۆمی باڵای بڵاوکردەوە
0

لایک

پاش ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابینکردنی شەش هەزار کورسی بۆ خوازیارانی خوێندنی ماستەر و دبلۆمی باڵا راگەیاند، مەرجەکانی پێشکەشکردنی خوێندنی بۆ ئەو دوو بڕوانامەیە بڵاوکردەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم وردەكاری ماوەی پێشكەشكردن، ئەنجامدانی پرۆسەی تاقیكردنەوە، دەستپێكردنی پرۆسەی خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵا، ماستەر و دكتۆرا لە زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا :

هەموو زانیارییەکان لەبارەی خوێندنی باڵا/ ماستەر، دکتۆرا، دبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى، دبلۆمى باڵاى دوو ساڵەى پزیشکى کلینیکى

  • پرۆسەی پێشکەشکردن و وەرگرتن بە پشت بەستن بە ڕێنمایی ژمارە (٣)ى ساڵى (٢٠٢٣) دەبێ.
  • بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤) وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بەهەماهەنگى زانکۆکان بەڕەچاوکردنى کواڵتى و دڵنیایى جۆرى و لایەنى زانستى کورسیەکانى بەم شێوەیە داناوە:
  • بۆ دکتۆرا (١٨٣٤) کورسى
  • بۆ ماستەر (٣٣١٢) کورسى
  • بۆ دبلۆمى دو ساڵەى پزیشکى کلینیکى (١٦٠) کورسى
  • بۆ دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی (٢٣٠٨) کورسى
  • کورسیەکانى خوێندن دابەشى سەر سێ بازنەى جیا کراوە، کە بریتین لە:-
  • کورسى بەخۆڕایی بۆ دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا، کە فەرمانبەران و مامۆستایانى دیوانى وەزارەت و سەرجەم زانکۆ حکومیەکان و دامەزراوەکانى سەر بەوەزارەت بەپێى پلانى پەسندکراو پێشبڕکێ لەسەر دەکەن.
  • کورسى بەخۆڕایی بۆ وەزارەت و دامەزراوە حکومیەکانى هەرێمى کوردستان، لەم بازنەیەشدا فەرمانبەرانى سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە جیاکانى حکومەت لە هەرێمى کوردستان بەپێى پلانى پەسندکراو پێشبڕکێ لەسەر دەکەن.
  • کورسى خوێندن بەشێوازى پارالێل، لەم بازنەیەدا سەرجەم فەرمانبەرانى دامەزراوە و دانەمەزراوە بەپێى پلانى پەسندکراو دەتوانن پێکەوە پێشبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانیان بکەن.
  • بۆ کەسوکارى پلە (١)ى شەهیدان و ئەنفالکراوەکانى هەرێمى کوردستان، کورسى خوێندن لە دەرەوەى پلان دەبێ، بەمەرجێک لە تاقیکردنەوەى توانستى زانستى دەربچن.
  • فەرمانبەران و مامۆستایانى میلاکى هەمیشەیی زانکۆ و پەیمانگەکانى سنورى پارێزگاى کەرکوک لە کرێى دەبەخشرێن لە کاتى وەرگرتنیان بەشێوازى پارالێل لە خوێندنى دبلۆمى باڵا، ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.
  • لە دیاریکردنى کرێى خوێندن بۆ هەر پسپۆڕیەک ڕەچاوى بارودۆخى دارایی هەرێمى کوردستان و دۆخى خوازیاران دەکرێ.
    *خوازیاران لە ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى (٢/٤/٢٠٢٣)ەوە تا ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (١٨/٥/٢٠٢٣) دەتوانن مامەڵەکانیان لە ڕێگەى زانکۆکان پێشکەش بکەن.
  • سەعات (١١)ى پێشنیوەڕۆى ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٢٩/٥/٢٠٢٣) تاقیکردنەوەى توانستى زانستى لەسەرجەم زانکۆکان بۆ (دکتۆرا، ماستەر، دبلۆمى دوو ساڵەى پزیشکى کلینیکى و دبلۆمى یەک ساڵەى ئەکادیمى) بەڕێوەدەچێ.
  • پڕۆسەى دەستپێکردنى خوێندنیش دەکەوێتە مانگى (٩/٢٠٢٣).
  • مەرجەکانی پێشکەشکردن:
    یەکەم/ بۆ خوێندنی دکتۆرا:
  • نابێ کۆنمرەی بەکالۆریۆس لە ٦٠ کەمتر بێ.
  • کۆنمرەی ماستەری نابێ لە ٧٠ کەمتر بێ.
  • مەرجی خزمەتی دوو ساڵی کرداری دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر.
  • لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی دەربچێت واتا نابێ لە ١٥ کەمتر بهێنێ.
    دوەم/ بۆ خوێندنی ماستەر:
  • نابێ کۆنمرەی بەکالۆریۆس لە ٦٠ کەمتر بێ.
  • مەرجی خزمەتی دوو ساڵی کرداری دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس.
  • لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی دەربچێت واتا نابێ لە ١٥ کەمتر بهێنێ.
    سێیەم/ بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی:
  • نابێ کۆنمرەی بەکالۆریۆس لە ٥٠ کەمتر بێ.
  • مەرجی خزمەتی دوو ساڵی کرداری دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس.
  • لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی دەربچێت واتا نابێ لە ١٥ کەمتر بهێنێ.
  • پێوەرەکانی پێشبڕکێی وەرگرتن:
    یەکەم/ بۆ خوێندنی دکتۆرا:
  • کۆنمرەی بەکالۆریۆس واتا لە ٦٠ بەسەرەوە چەندت هەبێ ئەوەندە خاڵت دەبێ.
  • کۆنمرەی ماستەر واتا لە ٧٠ بەسەرەوە چەندت هەبێ ئەوەندە خاڵت بۆ دادەنرێ..
  • بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی و داهێنانی زانستی
  • پرۆسەی دڵنیایی جۆری بۆ ئەوانەی نازناوی زانستیان هەیە.
  • توانستی زمانی ئینگلیزی.
  • نمرەی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی لە ١٥ بەسەرەوە هەژمار دەکرێ.
    دوەم/ بۆ ماستەر:
  • کۆنمرەی بەکالۆریۆس واتا لە ٦٠ بەسەرەوە چەندت هەبێ ئەوەندە خاڵت دەبێ.
  • توانستی زمانی ئینگلیزی.
  • نمرەی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی لە ١٥ بەسەرەوە هەژمار دەکرێ.
    سێیەم/ بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی:
  • کۆنمرەی بەکالۆریۆس واتا لە ٥٠ بەسەرەوە چەندت هەبێ ئەوەندە خاڵت دەبێ.
  • توانستی زمانی ئینگلیزی.
  • نمرەی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی لە ١٥ بەسەرەوە هەژمار دەکرێ.

En az 10 karakter gerekli