سوودانی داوای پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی کەرکووک دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  •  سوودانی داوای پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی کەرکووک دەکات

 سوودانی داوای پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی کەرکووک دەکات

ئه‌یلول 2, 2023 19:49
 سوودانی داوای پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی کەرکووک دەکات
0

لایک

محەمەد شیاع سوودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە تەواوی پارێزگای كەركووك و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئەمنی بەرفراوان لە شوێنی خۆپیشاندانەكەی ئێوارەی ئەمڕۆی كەركووك.

لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سوودانی هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای كەركوكی ئاڕاستە كردووە، ڕۆڵی خۆیان لە درێژكردنەوەی ئاسایش و سەپاندنی یاسا بەسەر ئاژاوەگێڕانی پارێزگاكەدا بگرنەبەر.

بەوتەی لیوا یەحیا رەسوڵ، محەمەد شیاع سوودانی جەختی لەوەكردەوە، پێویستە هێزە ئەمنیەكان چاوكراوەبن لە دەستگیركردنی هەركەسێك كە ئاسایشی كەركووك تێكبدات لە هەر لایەكەوە بێت ڕێگە نەدەن بەهیچ شێوەیەك چەك هەڵبگرن، جگە لە دەزگا ئەمنییەكان”.

فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بڕیاریدا بە سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە كەركووك و دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی ئەمنی بەرفراوان لەو ناوچانەی كە ئاژاوەگێڕیان بەخۆوە بینیوە بە مەبەستی پشكنینی ورد.
 
سوودانی داوای لە سەرجەم لایەنە سیاسییەكان و كەسایەتیە كۆمەڵایەتی و جەماوەرییەكان كرد، ڕۆڵی خۆیان لە ڕێگریكردن لە ناكۆكی و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و ڕێكوپێكی لە پارێزگای كەركووك بگرنەبەر.

En az 10 karakter gerekli