رێباز حەملان: لە کۆتایی ئەم مانگەدا 700 ملیارەکە دەگات
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • رێباز حەملان: لە کۆتایی ئەم مانگەدا 700 ملیارەکە دەگات

رێباز حەملان: لە کۆتایی ئەم مانگەدا 700 ملیارەکە دەگات

تشرینی دووه‌م 14, 2023 20:34
رێباز حەملان: لە کۆتایی ئەم مانگەدا 700 ملیارەکە دەگات
0

لایک

یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێم رایگەیاند، داوایان لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە مووچەی سێ مانگی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانە بکرێت. دەشڵێت، ” لە کۆتایی ئەم مانگەدا 700 ملیارەکە دەگات”.

ئەمڕۆ سێشەممە، رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، داوایان لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە مووچەی سێ مانگی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت و هیوادارن داواکەیان جێبەجێبکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە ئایندەیەکی نزیک دەست پێدەکاتەوە.

ئەوەشی خستەروو، لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق لەسەر پارەی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت نزیکبوونەتەوە لە رێککەوتن.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەچەند رۆژی رابردوو وەزیری نەوتی عیراق و شاندێکی یاوەری ماوەی دوو رۆژ لە هەولێر مانەوە بەمەبەستی رێککەوتن و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

En az 10 karakter gerekli