یۆنامی: پێشوازی لە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • یۆنامی: پێشوازی لە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

یۆنامی: پێشوازی لە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

حوزه‌یران 26, 2024 19:00
یۆنامی: پێشوازی لە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
0

لایک

یۆنامی: کاردەکەین لەگەڵ کۆمسیۆنى عێراق بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان

نوێنەرایەتى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، پێشوازی لە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و لەگەڵ کۆمسیۆنى عێراق کاردەکەن بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نوێنەرایەتى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، پێشوازی لە دیاریکردنی 20ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ دەکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

ئەوەشی خستووەتەروو، لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و سەرجەم دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دیکەدا کاردەکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
باسی لەوەش کردووە، کاردەکەن بۆ دەستەبەرکردنی هەڵبژاردنێکی گشتگیر و ئازاد و دادپەروەرانە بە بەشداری سەرجەم چین و توێژەکانی هەرێم.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەژێر فشاری نێودەوڵەتیدا، سەرۆکایەتی هەرێم رۆژی 20ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵی وەک وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێم دیاری کرد.

En az 10 karakter gerekli