مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه له‌په‌یامێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، “پاڵپشتی له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد و دوور له ده‌ستێوه‌ردان ده‌كه‌ین”.
مه‌سعود بارزانی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، “به‌بۆنه‌ی دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له 20ـی ئۆكتۆبه‌ری 2024، ده‌ستخۆشی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م، پاڵپشتی له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد و دوور له ده‌ستێوه‌ردان ده‌كه‌ین”.
راشیگه‌یاندووه، “خوازیارین لایه‌نه سیاسییه‌كان به ڕه‌چاوكردنی دۆخی هه‌رێمی كوردستان به به‌رپرسیارێتییه‌وه هاوكاربن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسییانه و پاراستنی سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیان”