رووسیا ڕازیبووە بە راگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ ئۆکرانیا
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • رووسیا ڕازیبووە بە راگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ ئۆکرانیا

رووسیا ڕازیبووە بە راگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ ئۆکرانیا

ئازار 19, 2025 09:46
رووسیا ڕازیبووە بە راگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ ئۆکرانیا
0

لایک

دوای ئەنجامدانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان تڕەمپ و پووتن، كۆشكی کرملین ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: سەرۆكی رووسیا ڕازیبووە بە وەستاندنی هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا و ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی سنووردار، بەڵام بە مەرج.

دوێنێ سێشەممە كۆشكی سەرۆكایەتی رووسیا (کرملین) ڕاگەیاندراوێکی فەرمی لە دوای پەیوەندییە یەک کاتژمێرییەکەی نێوان دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمەریكا و ڤلادیمیر پووتن سەرۆكی رووسیا بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە کە ڕووسیا ئامادەیی نیشانداوە بە ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی سنووردار و وەستاندنی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر کەرتی وزەی ئۆکرانیا بەو مەرجەی لەمەودوا چیتر ئۆکرانیا پڕچەک نەکرێت.

هەر بەپێی زانیارییەکانی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا و ڤیلادیمیر پووتن سەرۆکی ڕووسیا ڕێککەوتوون لەسەر بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات، هەروەها ئالوگۆڕکردنی 175 بارمتەی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا.

لای خۆشییەوە کۆشکی سپی سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە ڕایگەیاندووە: هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە ئەم ئاڵنگارییە درێژخایەنەی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بە ئاشتییەکی بەردەوام کۆتایی بێت، هەروەها ئاگربەست لە وزە و ژێرخانی ئابووریدا دەست پێ بکات.


En az 10 karakter gerekli