سوودانی: دەوڵەت بڕیاری جەنگ و ئاشتی دەدات

سوودانی: دەوڵەت بڕیاری جەنگ و ئاشتی دەدات

تشرینی یه‌كه‌م 24, 2024 21:30
سوودانی: دەوڵەت بڕیاری جەنگ و ئاشتی دەدات
0

لایک

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بڕیاری جەنگ و ئاشتی بە دەست دەوڵەت و دامەزراوە دەستوورییەکانییەتی، هەرکەسێک پێچەوانەی ئەوە کاربکات، رووبەڕووی دەوڵەت بووەتەوە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای واست لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆک هۆز و پیاوماقوڵانی پارێزگاکە رایگەیاند، ئەوە دەوڵەت و دامەزراوە دەستوورییەکانییەتی بڕیاری جەنگ یان ئاشتی دەدات، وتى “هەر کەسێک پێچەوانەی ئەوە کاربکات و لەوە دەربچێت، ئەوا خۆی لەبەرامبەر دەوڵەت دەبینێتەوە”. کە بەوتەى سودانى “پشتئەستوورە لە یاسا و دامەزراوە دەستوورییەکانی لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا”.

سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختیکردەوە، ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕدەبێت، هەماهەنگی و هەوڵی هەمووانى بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان بەپێویستزانیوە.

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا سوودانی جەختیکردەوە لە هەڵوێستی “نەگۆڕی وڵاتەکەی بۆ رەتکردنەوەی دەستدرێژیی و هێرشە دڕەندانەکان کە دەکرێتە سەر گەلانی فەڵەستین و لوبنان” کردووەتەوە، ئاماژەى بەوەشکردووە، “لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکانیش لەسەر هەڵوێستەکانی لەو رووەوە، سووربووە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، لەسەرەتاى جەنگى غەززەوە، گرووپى مقاوەمەى عێراقى کە چەند هێزێکى چەکدارى تێدایە، ناوبەناو هێرش دەکاتە سەر بەرژەوەندییەکانى ئیسرائیل و ئەمریکا لەناوچەکە، لەم مانگەشدا بە درۆن هێرشیانکردە سەر پێگەیەکى ئیسرائیل لە بەرزاییەکانى جۆلان، بەو هۆیەوە ژمارەیەک ئەفسەر و سەربازیى ئیسرائیلى کوژران.

En az 10 karakter gerekli