ئایدن مەعروف ئیدانەی هێرشەکەی ئەنقەرە دەکات

ئایدن مەعروف، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان رایگەیاند، بەتوندی سەرکۆنەی ھێرشی تیرۆرستی ئەمڕۆی ئەنقەرە دەکەین.

ئایدن مەعروف، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک وتی، "لەسەر ھێرشی تیرۆرستی ئەنکارای پایتەختی تورکیا، بەتوندی سەرکۆنەو ئیدانەی ھێرشی تیرۆرستی ئەمڕۆ بۆسەر کۆمپانیای فرۆکەوانی و ئاسمانی تورکیا (توساش) لە شاری ئەنکارای پایتەختی تورکیا دەکەین."

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە خودای گەورە داواکارین شەھیدانی ڕووداوەکە بەبەھەشتی بەرین شاد بکات و شیفای عاجیل بۆ بریندارەکان بنێرێت."

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 23ـی تشرینی یەکەمی 2024 هێرشێکی چەکداری کرایە سەر کۆمپانیای پیشەسازیی فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمان (TUSAŞ) لە ناوچەی پیشەسازی قەهرەمان کازان لە ئەنقەرە.