کەشناسی: پلەکانی گەرما 1 بۆ 3 پلە دادەبەزن

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، سبەی پلەکانی گەرما دادەبەزن و خێرایی با زیاد دەکات. بەپێی پێشبینییەکانیش، لە چوار ناوچە و پارێزگای هەرێم پلەکانی گەرما بۆ خوار 40 پلە و 30 پلەی سیلیزی دادەبەزن. کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکى گشتى نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ . ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ زیادبوونى خێرایى با و بوونی تۆزێکی کەم لە هەوادا، پلەکانی گەرماش 1 تا 3 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی : هەولێر : 40 سلێمانی : 38 دهۆک : 39 هەڵەبجە : 42 زاخۆ : 40 سۆران : 38 حاجی ئۆمەران : 25 گەرمیان : 45