مەسعود بارزانی: سووتاندنی قورئانی پیرۆز بە هیچ شێوەیەك ناچێتە چوارچێوەی ئازادیی رادەربڕین
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی رایگهیاند: "كردەی ناڕەوای سووتاندنی قورئانی پیرۆز بە هیچ شێوەیەك ناچێتە چوارچێوەی ئازادیی رادەربڕین و هیچ پاساوێك هەڵناگرێت. ئەمە برینداركردنی هەست و سۆزی تێكڕای موسوڵمانانی جیهانە و زۆر بە توندیی سەركۆنەی دەكەین".
مەسعود بارزانی پهیامێكی لهبارهی سووتاندنی كۆپییهك له قورئانی پیرۆز له سوید، بڵاوكردهوه.
له پهیامهكهی مهسعود بارزانیدا هاتووه: "كردەی ناڕەوای سووتاندنی قورئانی پیرۆز بە هیچ شێوەیەك ناچێتە چوارچێوەی ئازادیی رادەربڕین و هیچ پاساوێك هەڵناگرێت. ئەمە برینداركردنی هەست و سۆزی تێكڕای موسوڵمانانی جیهانە و زۆر بە توندیی سەركۆنەی دەكەین".
سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان راشیگهیاندووه: "ئەم جۆرە كردەوانە دژی گیانی تەبایی و پێكەوەژیانە و خزمەتی گوتاری تاریكی و بڵاوكردنەوەی رق و كینە دەكات"، و به پێویستی زانیوه، هەموو لایەك رێگری لێبكەن.