دواین زانیاری ئاگرەکەی 60 مەتری‌ هه‌ولێر

دواین زانیاری ئاگرەکەی 60 مەتری‌ هه‌ولێر

ئاب 27, 2024 11:50
دواین زانیاری ئاگرەکەی 60 مەتری‌ هه‌ولێر
0

لایک

شەوی رابردوو، ئاگر لە بازاڕی جوانکاریی ئۆتۆمبێل لە هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە 23 کەس برینداربوون، بەوتەى خاوەن دووکانەکان، 32 دووکان و کۆگا سووتاون و زیانەکانى ئاگرەکە زیاتر لە هەشت ملیار دینارن.

ئاگرەکە، کاتژمێر نزیکەی 10:00ـی شەوی رابردوو کەوتەوە، هێشتا هۆکارەکەی دیار نییە، بەڵام زیانێکی زۆری بە شوێن و کۆگەی کەلوپەلی جوانکاریی ئۆتۆمبێل گەیاندووە.

دوای نزیکەی هەشت کاتژمێر ئاگرەکەی شەقامی 60 مەتری هەولێر کۆنترۆڵ کرا و بەپێ زانیارییەکان زیانی مادی زۆرە.

En az 10 karakter gerekli