وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان-عێراق ڕایگه‌یاند، هیچ بیانوویه‌ك نه‌ماوه بۆ بڕینی پشكی هه‌رێمی کوردستان-عێراق و هه‌موو كێشه ته‌كنییه‌كان چاره‌سه‌ر كران.
هونه‌ر جه‌مال، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی کوردستان-عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد ڕایگه‌یاند، “ئێستا پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق و ستافەکەی هەیە، بە بەردەوامی تیمەکانمان لەسەر هێڵن، هەفتانە یان مانگانە تیمەکانمان چەند جارێک دەچنە بەغداد”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “بەشی زۆری کێشە تەکنیکییەکانی مووچەمان چارەسەر کردووە و وامان کردووە هیچ بیانوویەک بەدەست بەغداد نەمێنێت”.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری باسی له‌وه‌شكرد، “مانگی 10 تیمی تەکنیکیی ئێمە 4 هەفتە لەوێ بووە و بەشی زۆری کێشە تەکنیکییەکانیان چارەسەر کردووە، ئێستاش دەتوانین بڵێین هیچ بیانویەکی وابەدەست وەزارەتی دارایی عێراقەوە نەماوە کە مانگی 7 نزیکەی 600 ملیار دیناری لە ئێمە بڕی، بەبیانووی هەندێک کێشە، بەڵام ئێستا هەموو بابەتەکان چارەسەر کراون”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “ئەگەر پشتیوانی و هەوڵە بەردەوامەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق نەبوونایە، نەماندەتوانی کێشە تەکنییەکان چارە بکەین، سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامیی سەرۆک وەزیران دەکەین”.