مەسرور بارزانی: ئەمساڵ بەنداوی زیاتر دەکەینەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسرور بارزانی: ئەمساڵ بەنداوی زیاتر دەکەینەوە

مەسرور بارزانی: ئەمساڵ بەنداوی زیاتر دەکەینەوە

حوزه‌یران 25, 2024 19:13
مەسرور بارزانی: ئەمساڵ بەنداوی زیاتر دەکەینەوە
0

لایک

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند: لە درێژەی وەبەرهێنانماندا لە ژێرخانی هەرێمی کوردستان، ئەمساڵ بەنداوی زیاتر دەکەینەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (25ـی حوزەیرانی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند: ئەمڕۆ بەنداوی چەمرگەمان لە هەولێر کردەوە، کە توانای کۆکردنەوەی زیاتر لە ملیۆنێک مەتر سێجا ئاوی هەیە.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە: لە درێژەی وەبەرهێنانماندا لە ژێرخانی هەرێمی کوردستان، ئەمساڵ بەنداوی زیاتریش دەکەینەوە.

شایەنی باسە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێورەسمێکدا بەنداوی چەمرگەی لە سنووری قەزای قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر کردەوە.

بەنداوی چەمرگە بە گوژمەی چوار ملیار و 300 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە توانا و شارەزایی ناوخۆیی و بە پێی پێوەر و ستانداردە جیهانییەکان دروستکراوە. بەرزی بەنداوەکە 17.5 مەترە، درێژییەکەشی 262 مەتر و پانیەکەشی زیاتر لە هەشت مەترە.

En az 10 karakter gerekli