ئەمریکا هێرشی ئاسمانی کردە سەر 85 شوێنی گروپە چەکدارەکان لە سووریا و عێراق
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ئەمریکا هێرشی ئاسمانی کردە سەر 85 شوێنی گروپە چەکدارەکان لە سووریا و عێراق

ئەمریکا هێرشی ئاسمانی کردە سەر 85 شوێنی گروپە چەکدارەکان لە سووریا و عێراق

شوبات 3, 2024 07:11
ئەمریکا هێرشی ئاسمانی کردە سەر 85 شوێنی گروپە چەکدارەکان لە سووریا و عێراق
0

لایک

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا رایگەیاند، ئەمشەو هێزەکانیان 85 ئامانجیان لە سووریا و عێراق کردوەتە ئامانج کە تایبەت بوون بە گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران و سوپای پاسدارانی ئێران.

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردووە، هێرشیان کردووەتە سەر زیاتر لە 85 ئامانج لە عێراق و سووریا دژی سوپای پاسدارانی ئێران و گروپە چەکدارەکانی نزیکیان.  ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هێرشەکانیاندا بۆ سەر گروپە چەکدارەکان لە عێراق و سووریا 125 موشەکیان بەکارهێناوە. 

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج ناوەندی هەواڵگری، موشەک، رۆکێت و کۆگیای درۆن بوون کە لە رێگەیانەوە هێزەکانی ئەمریکایان کردوەتە ئامانج. 

لەوبارەیەوە جۆو بایدن لە بەیاننامەیەکدا لە دوای بە ئامانجگرنتی 85 ئامانج لە عێراق و سوریا لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە، رایگه‌یاند، “یەکشەممەی رابردوو سێ سەربازی ئەمریکی بەهۆی هێرشی فرۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە سنووری ئوردن کوژران، کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە هەڵدابوو، لە وەڵامی ئەو هێرشەکەدا هێزەکانمان هێرشی ئازایانەیان کردە سەر گروپە چەکدارەکان لە عێراق و سووریا”.

En az 10 karakter gerekli