نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لە عێراق: هانی هاوڵاتیان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ بده‌ن
محه‌مه‌د حه‌سان، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق لهپهیامێكدا داواده‌كات، هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان-عێراق بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هانی هاوڵاتیان ده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی ده‌نگ بده‌ن، له‌هه‌مانكاتدا هاوكاری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ین تا پرۆسه‌یه‌كی ئازاد، دادپه‌روه‌رانه و شه‌فاف به‌ڕێوه‌بچێت".
محه‌مه‌د حه‌سان له په‌یامێكی ڤیدیۆیی له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی کوردستان-عێراق رایگه‌یاند، "هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانی هه‌ینی و یه‌كشه‌ممه ده‌چنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، تاوه‌كو ئه‌و مافه‌ی خۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و نوێنه‌ری خۆیان بۆ په‌رله‌مانی داهاتو هه‌ڵبژێرن".
باسی له‌وه‌شكردووه، "هه‌ڵبژاردن دیموكراسی به‌هێزتر ده‌كات و بیرۆكه‌ی نوێ ده‌خاته ناو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی خه‌ڵك، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه زۆر پێویسته، هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕگه‌یه‌كی گرنگن له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمه‌كه‌دا".
ده‌شڵێت، "هه‌رێمی كوردستانی ئێستا زۆر جیاوازتره له 10 ساڵی ڕابردو، زۆر سه‌رسامبوم به‌و په‌ره‌سه‌ندن و پیشكهوتنهی ئێستای هه‌رێمه‌كه، دڵنیام هێشتا ئاسته‌نگ له به‌رده‌م هه‌رێمدا هه‌یه، به‌ڵام كوردستان له‌سه‌ر رێگه‌ی راسته و به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی باشتر هه‌نگاو ده‌نێت. ئێستاش ده‌رفه‌ته بۆ نیشاندانی ئه‌و رێگه‌یه".
نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، "له ڕێگه‌ی شاره‌زایان و تیمی ته‌كنیكی و هه‌ڵبژاردنه‌كانییه‌وه هاوكاری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن، هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش چاودێری پڕۆسه‌كه ده‌كه‌ن، هیوادارین هه‌ڵبژاردن به سه‌ركه‌وتویی به‌ڕێوه‌بچێت".