خۆپیشاندانەکانی کەرکوک گرژی تێکەوت و سەرۆکی بەرەی تورکمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • خۆپیشاندانەکانی کەرکوک گرژی تێکەوت و سەرۆکی بەرەی تورکمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

خۆپیشاندانەکانی کەرکوک گرژی تێکەوت و سەرۆکی بەرەی تورکمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ئه‌یلول 2, 2023 19:19
خۆپیشاندانەکانی کەرکوک گرژی تێکەوت و سەرۆکی بەرەی تورکمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
0

لایک

لە دژى داخستنى رێگاى (کەرکووک- هەولێر)، ، بەشێک لە هاووڵاتیانی کەرکووک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بەوهۆیەوە گرژى و ئاڵۆزى رویدا، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقیش داوای دانبەخۆداگرتن لە خۆپیشاندەران دەکات.


دواى ئەوەى داخستنى رێگاى کەرکوک بۆ هەولێڕ پێى نایە رۆژى پێنجەم، ئەمڕۆ شەممە بەشێک لە دانیشتوانى شارى کەرکووک بەمەبەستى کردنەوەى رێگاکە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

لە خۆپیشاندانەکەى ئەمڕۆدا، لە نێوان هاوڵاتیانى شارەکە و هێزە ئەمنییەکان گرژى دروستبوو، بەپێى زانیارییەکان، سێ کەس برینداربون و ژمارەیەک ئۆتۆمبێلى هاووڵاتییانیش سوتاون.

هاوکات دووای گرژییەکان حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی لە راگەیەندراوێکی بەپەلەدا رایگەیاند، “لەبەرژەوەندی ئاشتی مەدەنی لە پارێزگای کەرکوک داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم زاڵ بن بەسەر هەستی عەقڵ و حیکمەت بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کەرکووک و بەهۆی ئەم دۆخەوە پێویستە سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی کەرکوک بکات”.

شایەنی باسە پۆلیسی کەرکووک راگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بۆ رێگریکردن لە زیاتر ئاڵۆزبوونی دۆخەکە قەدەغەی هاتووچۆ لە تەواوی شاری کەرکووک جێبەجێدەکرێت و داوا لە خۆپیشاندەران دەکەین بچنە ماڵەوە.

En az 10 karakter gerekli