كۆمسیۆن لەبارەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بڕیاریدا
لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراقدا كۆبووەوە و دەڵێت، “ناتوانن هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق و پەرلەمانی كوردستان لە یەككاتدا ئەنجامبدەن”.
بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراقدا كۆبووەوە و باس لە ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كراوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە كۆبوونەوەكە پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق و پەرلەمانی كوردستان تاوتوێكرا و كۆمسیۆن رایگەیاندووە، ناتوانن لە یەككاتدا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و پەرلەمانی كوردستان ئەنجامبدەن.