پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر(ئەربیل) پيشوازى له ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێس، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان كرد.
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا به ئاماده‌بوونى جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێم، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێم، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداد و هه‌نگاوەكان و گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان، كارنامه‌ى حكومه‌تى فيدراڵى عێراق و دۆخى شنگال، خرانه به‌ر باس و تاوتوێ كران.
نێچيرڤان بارزانى پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى بنه‌ماكان و رێككه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق و كارنامه‌كه‌ى خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه كه‌شێكى ئه‌رێنى له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غداد هه‌يه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، چاوه‌ڕوانيش هه‌يه كە سه‌رۆکوه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكومه‌ت جدييه. سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌روه‌ها رۆڵى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانى له عێراق و هه‌رێم به‌زر نرخاند.
لاى خۆيه‌وه سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان خۆشحاڵيى خۆى به هه‌نگاوه‌كانى گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر ـ به‌غداد نيشاندا و پشتگيريى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانى بۆ هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان دووپاتكرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌دا باس له هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم كرا. له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى دووپاتیكرده‌وه كه وە‌ک سە‌رۆكی ھە‌رێم لە كاتی یاسایيی خۆیدا رۆژی ھە‌ڵبژاردن دیاری دە‌كات و دە‌بێ لە‌مساڵدا ھە‌ڵبژاردن ئە‌نجام بدرێت.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستى و گرنگيى جێبه‌حێكردنى رێككه‌وتنى حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێم بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، تا ببێته هانده‌ر و رێخۆشكه‌ر بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره ئێزدييه‌كان بۆ سه‌ر زێد و ناوچه‌كانيان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌يان.
چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.