7  تیرۆریست لە پارێزگایەکی عێراق دەستگیرکران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • 7  تیرۆریست لە پارێزگایەکی عێراق دەستگیرکران

7  تیرۆریست لە پارێزگایەکی عێراق دەستگیرکران

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، دەستگیرکردنی 7 تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای سەڵاحەددین راگەیاند.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
7  تیرۆریست لە پارێزگایەکی عێراق دەستگیرکران
0

لایک

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، دەستگیرکردنی 7 تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای سەڵاحەددین راگەیاند.

بە پێی راگەیەندراوێکی دەزگاکە، ھێزەکانی سەربە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای سەڵاحەددین، 7 تیرۆریستیی داعشیان دەستگیرکردووە.

ئاماژە بەوەیش دراوە، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابوون لە بەناو کەرتی سەحەڵاددین سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش چەکداربوون.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان لە میانی لێکۆڵینەوەکاندا، دانیان بەوەدا ناوە کە بەشدارییان لە ئەنجامدانی چەندین کردەی تیرۆریستی دژبە ھێزە ئەمنییەکان و ھاووڵاتییان کردووە.

باسی لەوەش کردووە کە دەستگیرکراوەکان، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.